راوێژكارێكی سهرۆكی حكومهتی ههرێم بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز-
د. بێوار خنسی، شارەزای جیۆلۆجی و راوێژکاری مهسرور بارزانی، سەرۆکی حكومهتی هەرێمی کوردستان بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و سهرۆكی حكومهتیش پهیامێكی سهرهخۆشیی ئاراستهی بنهماڵهكهی كرد.
كهناڵی كوردستان24 بڵاویكردهوه كه ئەمڕۆ چوارشەممە د. بێوار خنسی، شارەزای جیۆلۆجی و راوێژکاری سهرۆكی حكومهتی هەرێمی کوردستان بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، کە یەکێک بوو لە شارەزا و توێژەرە دیارەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی نەوت و جیۆلۆجی.
د. بێوار خنسی لە گوندی خنس کە دەکەوێتە نێوان قەزای شێخان و ناحیەی قەسرۆک لە سنووری پارێزگای دهۆک لەدایکبووەو خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە قەزای شێخان تەواوکردووە و دواتر لە پسپۆری جیۆلۆجیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری بەدەستهێناوە و لە ساڵی 1993ـش بڕوانامەی دکتۆرا لە یەکێک لە زانکۆکانی رووسیا لە بوارەکەی خۆیدا بەدەستدەهێنێت.
ناوبراو لە ساڵی 2006 بووەتە راوێژکاری کۆمەڵەی ئاوی عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر هەروەها کاری راوێژکاری بۆ کۆمپانیا و نوسینگەکانی جیۆلۆجی کردوە لە کوردستان و عێراق.
راوێژكاری كۆچكردوه خاونی چەندین کتێب و وتار و توێژینەوەیە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەبوارەکانی نەوت و ئاو و ژینگە و کانزاکان.
دواتریش سهرۆكی حكومهتی ههرێم پهیامێكی ئاراستهی بنهماڵهی كۆچكردوو كرد كه ئهمه دهقهیهكهتی:
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە ، د.بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ماڵئاوایی کرد. د. بێوار شارەزایەکی زۆر کارامە و لێهاتووی بوارەکەی بوو، نووسەر و توێژەرێکی ناسراو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی بە نرخ بوو لە بواری وزە و نەوت دا و نموونەی مرۆڤێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لە کار و ئەرکەکانیدا. بەم بۆنە خەمگینەوە ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کارە بەڕێزەکەی و گشت هاوکاران و دۆست و ئاشنایانی دەکەم. خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
PM:06:13:31/05/2023
ئهم بابهته 1524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت