نه‌رمین مه‌عروف: نه‌ك پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ لێبڕینه‌كان و دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌

‌د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی

وێستگه‌نیوزـ

نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، گێرانەوەی لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە، لە بودجەی عیراقدا چەسپێندراوە، ده‌شڵێت: "نه‌ك پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ لێبڕینه‌كان و دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌".


د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کەلە هەمان کاتدا لە فراکسیۆنی یەکێتیشە بۆ میدیای کوردسات رایگەیاند: "گێرانەوەی لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە، لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراقدا چەسپێندراوە و لەدوای پەسەندکردنی خشتەی گواستنەوەکان پارەی پێویستی بۆ تەرخان دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، نەک بەتەنها پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران، بەڵکو لێبڕینەکان ودابەشنەکردنی مووچەش دەگەڕێندرێتەوە.

هاوکات لە تویتێکدا مستەفا سەنەد، نوسیوێتی، "ئەم تویتەم بگەیەننە فەرمانبەرانی هەرێم، یەکێتی بە پاڵپشتی ئێمە ماددەیەکی زیادکرد کە تایبەتبوو بە گەڕاندنەوەی %10ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام پارتی دوێنێ داوای سڕینەوەی ئەو ماددەیەی کردووە".

دەشڵێت، "پارتی وتوویەتی ئەوە بابەتێکی ناوخۆییە، بەداخەوە پێشبینیش دەکرێت هێزە سیاسییەکان بە داواکەی ڕازی بن، ئێمە بە فەرمانبەرانی هەرێم و یەکێتی دەڵێین، براتانین".


PM:04:42:29/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 8528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت