7 رێنمایی له‌ ته‌ندروستیی سلێمانییه‌وه‌ بۆ هاولاتیان


وێستگه‌ نیوز-

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ خۆڵبارین  ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ره‌كان بۆسه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌بێت و هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وایه‌ی بووه‌ به‌ ته‌پ و تۆز  به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باش نییه‌.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ خۆڵبارین ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ی‌ ده‌بێت:

1- ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستیاری حه‌ساسییه‌ت و  پێڵووی چاوه‌كان سورده‌بنه‌وه‌ و توشی خوران ده‌بێت.

2- هه‌ستیاری لوت و به‌تایبه‌ت تر ناوپۆشی لوت سور ده‌بێته‌وه‌ تووشی هه‌وكردن ده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌ش گیرانی لوت دروست ده‌بێت و كه‌سه‌كه‌ تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت.

3- فشاری خوێن و خوێن به‌ربوون و هه‌وكردنی گوێچكه‌ی ناوه‌ڕاست زۆر جار ده‌رئه‌نجامی ئه‌م خۆڵبارینه‌یه‌ و كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌.

4- ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سن و ڕه‌بۆیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆڵبارینه‌ حاڵه‌ت و نیشانه‌كانیان زیاد ده‌كات.

5- زۆر جار ده‌بێته‌هۆی خورانی پێست و سوربوونه‌وه‌ و نه‌خۆشی ئێكزیما.

6- كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و سییه‌كان دروست ده‌كات و به‌مه‌ش كه‌سه‌كه‌ تووشی كۆكه‌ و پژمین و  ناڕه‌حه‌تی زۆر ده‌بێت چونكه‌ ئه‌و ده‌نكۆڵانه‌ هه‌ڵگری میكرۆب و به‌كتریان.

ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ پێویسته‌ له‌ كاتی خۆڵبارین و دروستبوونی تۆز و خۆڵ ڕه‌چاوی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌  بكرێت:

1-  داخستنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ و پاككردنه‌وه‌ی شوێنی خۆڵبارین به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ن.

2- له‌ كاتی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌مامك ببه‌سترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانه‌وه‌ بكه‌ی به‌به‌رده‌وامی.

3- ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ دابخه‌  ئه‌گه‌ر بۆ حاڵه‌تی  زۆر پێویست نه‌بێت مه‌چۆ ده‌ره‌وه‌.

4- زۆر خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی به‌تایبه‌ت له‌كاتی شۆفێری و چونه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵبدرێت هه‌وای ناو ئۆتۆمبێل بكرێته‌وه‌.

5- خواردنی میوه‌ و سه‌وزه‌ به‌به‌رده‌وامی.

6- تێكه‌ڵ نه‌بوونی هاوڵاتیان و مامه‌ڵه‌ نه‌كردنیان له‌گه‌ڵ سه‌گ و پشیله‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ گرنگی زۆری پێده‌درێت ، چونكه‌ ئه‌و تۆز و خۆڵه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رووی ئاژه‌ڵه‌كان كێشه‌ دروست ده‌كات.

7- له‌ كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رمی ژماره‌ 122 بكه‌ن.


PM:01:18:26/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت