لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڕیاری دا
وێستگه نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا بڕگه‌یه‌ك جێگیركرا كه مانگانه سه‌دا 10ی پاشه‌كه‌وتی مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بگه‌ڕێندرێته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر د.نه‌رمین مه‌عروف په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند كه "ئێستا لیژنه‌ی دارایی ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕگه‌كانی 13 و 14ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی".
د.نه‌رمین مه‌عروف له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هه‌میشه له خه‌می خه‌ڵك و هاولاتیانی هه‌رێمدایه، و هه‌روه‌ك چۆن به‌ڵێنیدابوو كه پرسی بودجه و موچه و داكۆكیكردن له قوتی هاولاتیان پێشینه‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی بێت له به‌غدا و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".
د.نه‌رمین مه‌عروف ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی برده‌سه‌ر و بابه‌تی ( موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم، مافی پارێزگاكانی هه‌رێمی له بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان ، گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به ڕێژه‌ی 10٪ی مانگانه) له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵه‌كانی 2023، 2024 ، 2025 جێگیركردووه".
لای خۆیه‌وه ئومێد محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه "گێرانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوو بە بڕگەیەک لە پرۆژە یاسای بودجە".
ئومێد محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "لیژنەی دارای عێراق دەنگی دا بە پێشنیارەکەی نەوەی نوێ و بڕگەیەکی لە پرۆژە یاسای بودجە زیادکرد سەبارەت بە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
PM:10:44:25/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 18132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت