دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێکی راگهیاند كه ناوی (گورگەکان)یان لهخۆیان ناوهو سەرجەمیان وێنەی (گورگ) لەسەر سنگیان کێشراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دهستگیركردنی "گروپێکی تێکدەری راگهیاند و له رونكردنهوهیهكدا دهڵێت: پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێکی تێکدەر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش گروپێکی ( ٥ ) کەسی دەستگیرکرد کە ناویان لە خۆیان ناوە ( گروپی گورگەکان ) کە سەرجەمیان وێنەی ( گورگ ) لەسەر سنگیان کێشراوە.
" تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنوری ناحیەی شۆرشی قەزای چەمچەماڵ ، ئەندامانی گروپەکە پێکهاتبوون لە : ( م ، ک ، م ) و ( ک ، ن ، ش ) و ( ت ، ح ، ش ) و ( ک ، ج ، م ) و ( م ، خ ، ع)" راگهیهندراوهكه وادهڵێت.
ئاماژهی بهوهشداوه كه تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ( ٤٠٥ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
PM:10:12:24/05/2023
ئهم بابهته 21008
جار خوێنراوهتهوه