سروە عەبدولواحید و سودانی کۆبونەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردو و له كۆبوونهوهیهكدا داوای گهڕانهوهی پاشهكهوتی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كرد.
بەپێی راگەیاندراوێکی نەوەی نوێ کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ داواکاری گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق و داوای کرد کە ئالیەتێک بدۆزرێتەوە بۆ گێڕانەوەی ئەو پاشەکەوتە و جێگیرکردنی لە یاسای بودجەدا".
ئهوهش هاتووه: "هەروەها داوای هاوسەنگی دابەشکردنی بودجەی کرد لە نێوان هەموو پارێزگاکان بە بێ جیاوازی".
لە 10ی نیسانی ئەمساڵدا و لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرابوو، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق داوای کرد، بڕگەیەک بۆ پرۆژەی یاسای بودجەی گشتی عێراق و بەشە بودجەی هەرێم زیاد بکات، لەسەر دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران.
ئاماژە بەوەشکرابوو، جێگیرکردنی ئەو بڕگەیە بەشێوەیەک بێت مانگانە بڕێک پارە کە ٪10 کەمتر نەبێت بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی کوردستان بگێڕدرێتەوە تا ئەوکاتەی تەواوی موچە پاشەکەوتکراوەکانیان بۆ دەگێڕدرێتەوە.
PM:12:38:02/05/2023
ئهم بابهته 1620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت