محەمەد حاجی مەحمود: نزیکەی شەش ملیۆن کورد چاوی لە هەنگاوەکانی یەکێتی و پارتییە
وێستگەنیوز_
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی "قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و ئاشتی و کۆتاییھێنان بە گشت کێشە و ناکۆکی و دڕدۆنگییەک."
لە پەیامەکەی سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، ئەم بۆنە پیرۆزە دەکەینە دەرفەت تا داوا لە تەواوی ھێزە سیاسییەکان بەتایبەت یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین بۆ سازکردنی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە ھەولێر یان سلێمانی یان گوڵەخانە.
هەروەها دەڵێت، "ئێمە لە گوڵەخانە ئامادەین بۆ میواندارییان لە دوای جەژن بۆ کۆبوونەوە و قسەکردن لەسەر دۆخ و گۆڕانکارییەکان."
لە بەشێكی دیکەی پەیامەکەیدا محەممەدی حاجی مەحموود باس لەوە دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرپرسیاریەتێکی گەورەی نەتەوەیی و نیشتیمانیان لە ئەستۆیە، نزیکەی شەش ملیۆن کورد لە هەرێمی کوردستان وە چل ملیۆن کورد لە دوونیادا چاوی لە هەنگاوەکانیانە.
هاوکات، داواکارە "چاوێک بخشێنرێت بە دۆسیەی زیندانیانی کوردستان وە لێبوردنیان بۆ دەربکرێت."
PM:08:59:20/04/2023
ئهم بابهته 992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت