واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه دیاریكرا
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
بڕیاره رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی نوێ ساز بكات و تیایدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکات.
	
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كه ده‌كاته رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 2ی نیسانی 2023، له بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌دا پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکرێت.
	
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له 13ی ئاداری 2023، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند كرد و پرۆژه‌یاساكه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد، حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو وه‌ك پێزانینێك بۆ هه‌ڵه‌بجه و شه‌هیده‌كانی ئه‌و شاره، ره‌زامه‌ندیی ده‌ربریوه له‌سه‌ر به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه.
        
        PM:10:19:31/03/2023 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1496
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت