پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ به‌فر و بارانی ئه‌مشه‌و


وێستگه‌ نیوزـ

به‌شی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ئه‌گه‌ری نمه‌بارانێكی كه‌م و به‌فری بچڕبچڕی كردوه‌.

كه‌شناسیی هه‌رێم راگه‌یاندوه‌: ئەمشەو ئاسمانی‌ هەرێم هەور دەبێت و لە هەندێك کات نیمچە هەور دەبێت، تا نیوەشەو ئەگەری‌ نمە بارانێکی‌ کەم لە سەنتەری‌ شارەکان هەیە و بەفر بارینی‌ بچڕ بچڕ تا سبەی‌ بەیانی‌ زوو لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوامی‌ دەبێت.

"نزمترین پلەکانی‌ گەرمی‌ زیاتر ڕوولە دابەزین دەکەن بەبەراورد لەگەڵ نزمترین پلەکانی‌ گەرمی‌ ئەمڕۆ." كه‌شناسی وای پێشبینی كردوه‌.

ده‌شڵێت: ئێستا لە باشوری‌ هەرێم خۆڵ بارین هەیە و مەودای‌ بینین لە کەرکوک 2کم و لە خورماتوو 1کم و چەمچەمالیش تۆزێکی‌ سوک هەیە. 

بۆ سبەی‌ بەیانیش، كه‌شناسی ده‌ڵێت ئاسمان هەور و نیمچە هەورە دەبێت بەرزترین پلەکانی‌ گەرمی‌ بە (2-4) بەرزدەبنەوە لەگەڵ ئەگەری‌ بەرزبونەوەی‌ تۆزێکی‌ سوک.

سه‌باره‌ت به‌ بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووش، كه‌شناسی رێژه‌كه‌ی به‌مجۆره‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌:


PM:09:38:31/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 9056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو