4 بڕیار له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیر كۆبۆوه و چوار بڕیاری سه‌باره‌ت به سیستمی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2023-2024 و ساڵانی دواتر ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتیی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامدرا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخانكرا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای نوێیی په‌روه‌رده و فێربون له هه‌رێمی كوردستان، ژماره 13ی ساڵی 2022 كه له رۆژی 27ی 2ی 2023 له وه‌قائعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م چوار بڕیاره‌ی ده‌ركرد:
1- وێڕای پیرۆزبایی و سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ماندوبوون له ده‌رچواندنی (یاسای په‌روه‌رده و فێربوون له هه‌رێمی كوردستان )، لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین یاساكان و په‌یڕه‌و و ڕێنماییه‌كانی پێشوو له‌پاش كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵی خوێندن كاریان پێناكرێت و هه‌ڵوه‌شاوه‌ن و كار به یاسای نوێ ده‌كرێت.
2-بڕیاردرا كه له ژێر رۆشنایی یاسای نوێی په‌روه‌رده و فێربوون ژماره 13 ی ساڵی 2022، ئه‌م هه‌نگاوانه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌وامی ساڵی نوێی خوێندنی 2023- 2024 زه‌مینه سازیی تهواوكرابێت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا نوێیه‌كه به‌مشێوه‌یه:
أ- ( دانانی ڕه‌شنوسی پلانی ستراتیژی حه‌وت ساڵه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ) له ژێر رۆشنایی یاسا نوێیه‌كه به ناونیشانی ( په‌روه‌رده‌ی باش / 2023 تا 2030 ) و پێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ده‌رچواندنیان.
ب- دانانی ڕه‌شنوسی په‌یڕه‌و ( سیسته‌م - النڤام ) له چه‌ندین بوار، به‌نمونه ئه‌زموونه‌كان / قوتابخانه‌كانی به‌هره‌داران / قوتابخانه‌كانی تایبه‌تمه‌ند/ په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ت… وپێشكهشكردنیان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ده‌رچواندنیان .
ج- نووسینه‌وه‌ی رێنمایی نوێ له چه‌ندی بواری گرنگی ناو یاساكه كه ده‌بنه هۆی پێشچاوروونی زیاتر بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ، له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ی رێنماییه‌كان دیاریكران و كات دیاریكرا بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سپێردراون ، پاشان رێنماییه نوێیه‌كان له وه‌قائعی كوردستان بڵاو ده‌كرێنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده په‌سه‌ندیان ده‌كات.
د- ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێویستن كه وه‌زاره‌ت له‌به‌ر رۆشنایی یاسا نوێییه‌كه كاریان له‌سه‌ربكات له‌پاش ده‌وامی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌سازیی بكات بۆ ساڵی نوێی خوێندن ، وه‌ك پیاده‌كردنی مامۆستای پۆل له بازنه‌ی یه‌كه‌می خوێندن له جیاتی مامۆستای وانه ، رێنمایی فرۆشگه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن … كردنه‌وه‌ی خولی شیاندن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر و دیداری گه‌شه و چه‌ندین ئه‌ركی دیكه.
3- لیژنه‌كانی راسپێردراو له‌و كاتانه‌ی بۆیان دیاریكراوه ئه‌نجامی ئامادهسازییهكانیان پێشكه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن كه له 11ی 5ی 2023 ئه‌نجامده‌درێت.
4-یاسا نوێیه‌كه‌ی په‌روه‌رده ده‌كرێته كتێبێك و ده‌نێردرێت بۆ هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان كه كوردستان ده‌كاته خاوه‌ن سیستمێكی په‌روه‌رده‌ی كوردستانی.
PM:10:24:30/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 59376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت