بەهای دۆلار دابەزی


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەولێر بە 155 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێ و بەوەش یەکەمجارە لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا بەهاکەی بۆ خوار 156 هەزار دینار دابەزێت.

رۆژی پێنجشەممە 23ـی 3ـی 2023، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 261 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕەش 63 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و 198 ملیۆن دۆلاری دیکەی بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بوو.

هاوکات، دوای زیاتر لە دوو مانگ لە کەمکردنەوەی بەهای جێگیری دۆلار بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە؛ کە تێیدا بەهای 100 دۆلار کرا بە 131 هەزار دینار، لە بۆرسە جیهانییەکانیش نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 131 هەزار دینار جێگیرکرا و دەوترێت، "ئەمە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار دەبێت.

جێگای ئاماژەیە، لە پرۆسەی کەمکردنەوەی بەهای جێگیری دۆلار، بەهای دینار بە رێژەی 10.18% بەزربووەوە. بەڵام هێشتا لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق 20 هەزار دینار جیاوازی هەیە لەگەڵ نرخی بانکی ناوەندیدا.


PM:12:08:25/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 21684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو