كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئه‌و راپۆرته‌ی شێركرد كه باسی "رووخانی هه‌رێم" ده‌كات
وێستگه نیوز-
كونسوڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، راپۆرته‌ی گۆڤاری فۆرین پۆلیسی شێركرد كه به‌ناونیشانی "ماڵه كارتۆنیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لێواری روخاندایه" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئێرڤن هیکس جونیەر كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، له سۆشیال میدیا راپۆرته‌كه‌ی فۆرین پۆلیسی شێر كردووه كه به‌ناونیشانی "ماڵه كارتۆنیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لێواری روخاندایه" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا گۆڤاری فۆرین پۆلیسی باسی له‌وه كردووه كه "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رۆژێك له رۆژان واده‌رده‌كه‌وت خاڵێكی رووناكی بێت، ئه‌مڕۆ له تاریكییه‌كی قوڵدایه و هۆكاری شكستی سیاسی و ئابووری كورددستان ئه‌و سه‌ركردانه‌ن كه له خه‌می خۆیاندان و پێویسته خۆرئاوا لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی كورد بكات له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ".
به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك پێیانوایه كه ئه‌مه وه‌ڵامی كونسوڵی ئه‌مریكایه بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی رێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌گرتنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دۆخی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی سیاسی له راپۆرتی ساڵانه‌ی مافی مرۆڤدا، دیندار زێباری به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئه‌مریكای به "دووڕوو" وه‌سفكردبوو.
AM:11:09:25/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 87664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت