كه‌شناسیی هه‌رێم: باران و هەورە تریشقە به‌رێوه‌یه‌


وێستگه‌ نیوزـ

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وای بۆ رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو راگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدداوه‌ كه‌ بەهۆی ناجێگیری‌ کەشوهەوا پێشبینی‌ دەکرێت هەرێمی‌ کوردستان بکەوێتە ژێر شەپۆلێکی‌ باران بارین و هەورە تریشقە.

 كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌ كه‌ سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێ ناوچە هەوری‌ تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی‌ کەمێک نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

بۆ ڕۆژی یەکشەممەش پێشبینی كراوه‌ كه‌  ئاسمان هەوری‌ تەواو بێت لە گەڵ دەستپێکردنی‌ بارانبارین و لە کاتەکانی‌ نێوەڕۆدا ڕێژەكه‌ی زیاد دەکات و هەندێك کات هەورە تریشقەی‌ لەگەڵ دەبێت و خێرایی با (15-25) کم/س دەبێت.

ڕۆژی دووشەممەش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی‌ نمەباران و مامناوەند و لە کاتەکانی‌ شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێك ناوچەی‌ دیکە بەردەوامی‌ دەبێت.


PM:10:14:24/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 2912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو