شاباز زه‌مانی له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند كه ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانیان لەسەر سکاڵای ژنێک، شاباز زەمانییان دەستگیرکردووە و تاوەکو ئێستا لەلای ئەوان دەستبەسەرە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانیان شاباز زەمانی-يان دەستگیرکردووە و تاوەکو ئێستا لەلای ئەوان دەستبەسەرە.
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ ئێواره هێزه‌كانمان له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر هه‌ستان به ده‌ستگیر كردنی (شاباز زه‌مانی) و ئێستا لای ئێمه به‌نده".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ده‌ستگیركردنه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه شاباز هه‌ڵساوه به به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تێك به ناوی ( س. ر. ص ) و ئافره‌ته‌كه‌ش سكاڵای دژی ناوبراو تۆمار كردوه".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیچ كه‌س له یاسا گه‌وره‌تر نییه و یاسا له سه‌رووی هه‌موو كه‌سێكه.
PM:07:41:22/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت