لاهور شێخ جەنگی وەک "هاوسەرۆکی یەکێتی" لەگەڵ سەرکردەکانی گۆڕان کۆبووەوە
دیمەنێک لە کاتی سەردانەکە.. وێنە: پەیجی فەرمی لاهور شێخ جەنگی
وێستگەنیوز_
لاهور شێخ جەنگی، لە سلێمانی لەگەڵ سەرکردەکانی گۆڕان کۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە باسیان لە "دۆخی سلێمانی و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کردووە."
پەیجی فەرمی لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 3ـی 2023، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە هاورێیەتی هەڤاڵان پەروین کاکە حەمە و ژینۆ محەمەد ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی، لە شاری سلێمانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان عومەر سەید عەلی و جەمال حاجی محەمەد و سەفین مەلا قەرە و بەختیار ئەولی پيشوازییان لێ‌کرا."
لە راگەیەندراوەکەدا لاهور شێخ جەنگی وەکو "هاوسەرۆکی یەکێتی" ناسێندراوە و ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان "لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی و دۆخی سلێمانی و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بەتایبەتی و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان کردووە و جەختیان لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنەکان کردەووەتەوە".
لە بەشێکی دیکەدا دەڵێت،"لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە لەو دۆخە نەخوازراوە کرا کە بەسەر سلێمانیدا هێنراوە و کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و بازاڕ و بازرگان و کاسبکاران و خاوبوونەوە و راگرتنی پرۆژە خزمەتگووزارییەکان، لەوبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت کۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت و دامەزراوەکانی حکومەت لە سلێمانی بخرێنەوە خزمەت هاوڵاتیان".
پێشتر و لە رۆکی 22ـی 2ـی 2023، لاهور جەنگی رایگەیاند، "دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگا به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه یاسایی و حزبییه‌كانم، كه به شه‌رعییه‌تی كۆنگره و به‌ده‌نگی ئێوه به‌ده‌ستم هێنا، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، له‌مڕۆ به‌دواوه، له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، ده‌سه‌ڵاته‌كانم وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنم و هه‌ر بڕیار و به‌رنامه‌یه‌ك به‌مافی خۆمی ده‌زانم ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات".
PM:04:18:19/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت