چوار ژن و دوو پیاو بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
وێستگهنیوزـ
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی شەش کەسی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە بازاڕەکانی سنووری ئیدارەكه.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: "لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا، هێزەکانمان لە پۆلیسی راپەڕین باندێکی شەش کەسیان لە قەڵادزێ و حاجیاوا دەستگیرکردووە کە تۆمەتباربوون بە دزیکردن".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پەیوەندی خزمایەتییان لەگەڵ یەکدیدا هەیە، هەروەها چوار کەسیان لە رەگەزی مێن و دوان دیکەشیان لە رەگەزی نێرن".
باسیلەوەشکرد: "ئەو باندە هەستاون بە ئەنجامدان دزی لە بازاڕەکانی رانیە، حاجیاوا، هەولێر، قەڵادزێ و پێنجوێن، تەمەنی تۆمەتبارەکانیش لەنێوان 12 بۆ 40 ساڵیدایە و سێ کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، لە ئێستاشدا سەرجەمیان دانیان بە ئەنجامدانی تاوانەکەیاندا ناوە".
PM:02:54:19/03/2023
ئهم بابهته 1988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت