جێگری فەرماندەی هێزی کاکەیی: ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه بۆ كاكه‌ییه‌كان پێكهێنرابوو به ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه
وێستگەنیوز_
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی كاكه‌یی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه بۆ كاكه‌ییه‌كان پێكهێنرابوو به ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه‌كانی دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هێز و ناوچه جیاجیاكاندا.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كاكه‌یی كه ژماره‌یان 688 پێشمه‌رگه بوو، هێزه‌كه تێكه‌ڵه بوو له پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه لایه‌نه كوردییه‌كان و له ساته‌وه‌ختی شه‌ڕی داعش دا بۆ پاراستنی ناوچه كاكه‌یی نیشینه‌كان له هێرشی داعش پێكهێنرا، به‌شی سه‌ره‌كی هێزه‌كه ئه‌ركیان له باشووری كه‌ركووك و ناوچه‌ی خازر پێ سپێردرابوو.
لەو بارەیەوە، موقه‌ده‌م فه‌رهاد كاكه‌یی، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی كاكه‌یی، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، "نیگه‌رانین له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌مان، هێزی كاكه‌یی، چونكه قوربانی زۆرماندا و ته‌نها هێزه‌كه‌ی ئێمه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، له كاتێكدا هێزی ئێزدی و شه‌به‌ك و كه‌مینه‌كانی تر ماونه‌ته‌وه."
موقه‌ده‌م فه‌رهاد كاكه‌یی دەڵێت، دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر هێزی كاكه‌یی په‌رتبوو، هێزه‌كه جیاكرایه‌وه، به‌شێك له هێزه‌كه و به‌شی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان لای یه‌كێتی مانه‌وه، به‌شێكی تری به‌ره‌و هه‌ولێر ڕۆشتن، وتی"ئه‌وه‌ی لای یه‌كێتی مایه‌وه خرانه سه‌ر فه‌وج و لیواكانی تر، ئێمه‌ش خراینه سه‌ر هێزه‌كانی 80."
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزی كاكه‌ییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و بنه‌مای نه‌ماوه، له كاتێكدا كاكه‌یی پێویستی به‌و هێزه هه‌بوو، شه‌هید و برینداری زۆریشمان هه‌بوو."
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی كاكه‌یی ئاشكراشیكرد، چه‌ندین جار داوای پێكهێنانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كاكه‌ییان كردووه، به‌و پێیه‌ی كه‌مینه‌كانی تر هێزه‌كانیان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و ته‌نها هێزی كاكه‌ییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه. دەشڵیت، "ئاوڕ له داواكارییه‌كه‌مان نه‌درایه‌وه."
PM:03:17:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت