سەرۆکی هەرێم بۆ باڵیۆزی ئیتاڵیا: كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەری کێشەکان دروستبووە
وێستگەنیوز_
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و رایگەیاند، "کەشێکی ئەرێنی" لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دروستبووە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 18ـی 3ـی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ماوريتزيۆ گرێگانتى، باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەردوولا باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی نێوانیان کردووە.
لای خۆشیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ پشتگیریی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کردووە، "كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەری کێشەکان دروستبووە.هه‌نگاوه‌كانى تائێستاى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق مايه‌ى ئومێد و "خۆشحاڵين".
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "بەغدا هاوبه‌شى سه‌ره‌كيى هه‌رێمى كوردستانه و جگه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هيچ رێگه‌يه‌كى ديكه له‌به‌رده‌م حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا نییە."
هەروەها باڵيۆزى ئيتاڵيا لە عێراق، "چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زياتر ڕووى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بێت و بوارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر ده‌كات."
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیاندا، باسیان لە "كار و چالاكييه‌كانى ئيتاڵيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش" کردووە کە كۆنسوڵى ئەو وڵاتەش لە هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
PM:12:31:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت