بوومه‌له‌رزه ئه‌م شاره‌ی كوردستانی هه‌ژاند
وێستگه نیوز-
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.8 پله له پێوه‌ری رێخته‌ر شاری مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستانی هه‌ژاند، سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كانی توركیاش، پشتڕاستی كرده‌وه.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه كاتژمێر 5:14 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌كاتی گرینیچ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕۆی 4.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له شاری مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستانی دا.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند ده‌ڵێت: "بوومه‌له‌رزه‌كه له دووری 4 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای كۆگسونی له قوڵایی 2 كیلۆمه‌تر بووه".
لای خۆیه‌وه ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا "ئافاد" بڵاوكراونه‌ته‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 08:14ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، قه‌زای كۆگسونی سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستانی هه‌ژاندووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه قه‌زای كۆگسون بووه و له قوڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تردا روویداوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی 6ی شوباتی 2023 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.4 به پله‌ی رێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سووریای هه‌ژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه له باشووری كوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستیپێكرا.
AM:10:09:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 7632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت