بافڵ تاڵه‌بانی: دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجەییەکان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ كردار

‌بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

وێستگه‌نیوزـ

بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌بێت خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌ دروشمه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ كردار، ده‌شڵێت: "پەسەندكردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو".


بافڵ تاڵه‌بانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ كردار و خزمەتەكانمان بارتەقای سەروەری و قوربانیدانی خەڵكی خۆشەویستی پارێزگاكە بێت".

‏‎باسی له‌وه‌شكردووه‌: "دەزانین كەموكوڕی هەیە و لەبەرامبەر ئازار و پێویستییەكانی چەندساڵەی شارەكەدا، حكومەت كەمتەرخەم بووە. بەڵام نابێت ئەم بێباكییە دەرحەق بە هەڵەبجەییەكان بەردەوام هەبێت و دەبێت هەنگاوی جدی و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی شارەكە بنرێت".

‏‎ئه‌وه‌شی وتووه‌: "پەسەندكردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو تا حكومەتی عیراق پابەندییە یاسایی و دەستوورییەكان بەرامبەر شاری شەهیدان جێبەجێ بكات و قەرەبووی خەڵكی خۆشەویستی شارەكە بكاتەوە".


PM:01:10:16/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو