بافڵ تاڵهبانی بۆ هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم: روبەڕوی هەموو پیلان و مەترسییەك بوەستنەوە
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سهردانی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی له شاری سلێمانی كرد و له وتهیهكدا ئهو هێزهی راسپارد كه "یاساشكێنان رووبەڕووی دادگا بكەنەوە و بەتوندی دژی هەموو جۆرە تێكدانێك بوەستنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین."
بهپێی راگهیهندراوێك، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای فەرماندەیی لە سلێمانی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی بەسەرکردەوە و لەلایەن سەرخێڵ كەمال، لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپەراسیۆن پێشوازیلێكرا.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه: بافڵ تاڵەبانی لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ مەشقی چڕ و جێبەجێكردنی ئەركەكانی هێزەكە كرد و ستایشی هەوڵی بەردەوام و جوامێرانەی دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی كرد لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و ژیانی هاوڵاتیان.
" رووبەڕووی هەموو پیلان و مەترسییەك بوەستنەوە كە ژیانی خەڵكەكەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە و ئەركی ئێوەیە ئارامی بۆ هاوڵاتیان دەستەبەربكەن. وتیشی، یاساشكێنان رووبەڕووی دادگا بكەنەوە و بەتوندی دژی هەموو جۆرە تێكدانێك بوەستنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین." لەبارەی ئەرك و هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی یاسا بافڵ تاڵهبانی وای پێ وتون.
PM:08:26:19/02/2023
ئهم بابهته 3584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت