پشتیوان سادق: ده‌رفه‌ت بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ماوه‌

‌پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی

وێستگه‌نیوزـ

پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستان، رایگەیاند؛ دەرفەت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەماوە.


پشتیوان سادق، به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند: کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ئەوەندە نین چارەسەر نەکرێن. "هەر دەبێت کۆببینەوە، کەمێک زووتر یان درەنگتر کۆبوونەوە هەر دەبێت بەڕێوەبچێت".

ئاماژەی بەوەشدا، پارتی کێشەی لەگەڵ بازنەی هەڵبژاردن نییە.

لەبارەی ئەو راپرسییەی رۆژنامەی ئەل-سەباح_ی عێراق بڵاویکردەوە، پشتیوان سادق وتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستووریە و بە خوێن و ماندووبوونی خەڵکی کوردستان دروستبووە، هەروەها لە %93ـی خەڵکەکەی دەنگیان بە سەربەخۆیی داوە".

سەبارەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق رایگەیاند، "حکومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 620 ملیۆن دۆلارە، کاتێک دۆلارێک بە هه‌زار و 450 دینار بوو، ئەو بڕەی حکومەتی عێراق دەینارد، 137 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمەش لەکاتێکدایه‌ داهاتی مانگانەی عێراق لە هەشت ملیار دۆلار کەمتر نییە".

وتیشی: "پێمان سەیرە بۆ ئەو بڕە پارەیە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن".


PM:12:24:19/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت