دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری له هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند
ساتی دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارەکان
وێستگهنیوزـ
دژه‌تیرۆری سلێمانی به هاوبه‌شی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق توانیان دوو تۆمه‌تبار له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر داواكراوبوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌تیرۆری سلێمانیدا هاتووه: هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG، بە هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراق-ICTS، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا پاڵپشت بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، توانیان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م. ن. ب) (هــ. ن. ب) لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیربکەن.
باسی له‌وه‌شكردووه: تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون، رادەستی یاسا کران بەمەبەستی سزادان.
PM:09:43:08/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت