پێشبینی کەشوهەوا بۆ ئەمرۆ و سبەی.. بەفر دەبارێت
وێستگەنیوز_
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی رایگهیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە و کاتی شەویش، کاریگەریی ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە لەسەر سنووری پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و کەرکووک بە لاوازی بەردەوام دهبێ.
ئاراس جەبار دەڵێت، ھەندێک کات ئەگەری نمەباران و بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکاندا ههیه. له نیوەرۆی ئەمڕۆوە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکووری گەرمیان، ئەگەری چالاکبوونی ھەورەتریشقە و ناوبەناو بارینی تەرزەتاوە دەبێت.
ئهو كهشناسه، ڕاشیگهیاند: له ئێوارەی ئەمڕۆوه تا درەنگی شەو، پلەکانی گەرما زیاتر نزم دهبنهوه، لهگهڵ ناجێگیریی كهشوههوا له سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.
هاوكات، پێشبینیی بارینی بەفر تا ڕاددەی سپیپۆشبوون لە سەنتەری سلێمانی و ھەڵەبجە هەیە. هەروەها له سەنتەری قەڵادزێ، ڕانیە، عەربەت، سەنگاو، چەمچەماڵ، بازیان، پیرەمەگرون، سەید سادق و ھەڵەبجەی تازەش بهفر دهبارێ و پێشبینیی دهكرێ له یهك تا 5 سانتیم ببارێ.
ئاشکراشی دەکات، سبەی پێنجشەمە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە نیمچە ھەوری دەمێنێتەوە تا کاتەکانی ئێوارە، لەگەڵ بەردەوامیی بەفربارین و نمەباران لە ناوچە جیا جیاکاندا و لە کاتەکانی شەودا کەش سەقامگیر دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە.
AM:10:23:08/02/2023
ئهم بابهته 5356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت