کچە کوردێک لە لایەن پاپای ڤاتیکان پێشوازی لێدەکرێت
وێستگەنیوز_ هێڤار
ئاوات حوسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم، لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی بەشداری لە کۆنفرانسێکی جیهانی لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کرد.
ئاوات حوسامەدین بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لەسەر بانگهێشتنامەیەک کە لەلایەن رێکخراوێکی سەر بە ڤاتیکانەوە ئاراستەم کرابوو بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی جیهانی لە ڕۆمای ئیتاڵیا؛ و وەک تاکە زەردەشتییەک، بەشداریم لە کۆنفرانسەکە کرد."
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنفرانسەکە لە بەرواری 25 تا 28ـی 1ـی 2023 بوو. "ژنان کۆبوونەوەی کولتوورێکی نێوان ئایینەکان دروست دەکەن". تێیدا وتارێکم لەسەر تێڕوانینی ئایینی زەردەشتی سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان و پێگەی بەرزیان لە یەکسانی و ڕۆڵی سەرکردایەتییان لە پاڵ پیاوان پێشکەش کرد.
دوای پێشکەشکردنی وتارەکە، ئاوات حوسامەدین سەردانی پاپای ڤاتیکانی کرد و بە ناوی زەردەشتیەکانەوە دیارییەکی پێشکەش کرد.
بە وتەی خۆی، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وتارەکەیدا "سەبارەت بە بوونی ئەو نادادپەروەرییانەی کە تا ئێستاش لەلایەن خراپەکارانەوە بەرامبەر ستەملێکراوان ئەنجامدەدرێن ڕوونیکردەوە، کە چۆن ستەمکاران لەبەردەم جیهاندا دەوێرن ماف و ئازادی مرۆڤ بدزن، کە دیارێکە کە خودای ئافریدەر بە مرۆڤی بەخشیوە. کە هیچ کەسێک بۆی نییە ئەو مافە لە مرۆڤ زەوت بکات."
هاوکات، "داوای لە کۆنفرانسەکە کرد کە سەرسەختانە بەرگری لە مافەکانی چەوساوەکان بکەن لە هەر شوێنێک بن" و بەبێ جیاوازی لە ئایین و نەتەوە و ڕەگەز و ڕەنگدا. وتیشی، "ئەم کۆنفرانسە دەرفەتێک بوو بۆ ناساندنی زەردەشتیەکان بە جیهان لەسەر بنەمای پەیامی جیهانی اشو زەردەشت ، لەگەڵ پێزانین و ڕێزم بۆ ئێوە."
PM:03:45:30/01/2023
ئهم بابهته 5836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت