بارزانی بۆ وه‌زیره‌كه‌ی پارتی له‌ناو حكومه‌تی به‌غدا: بەکاری باش دڵی هاوڵاتییان بەدەست بهێنه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له كاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كرد ئه‌مڕۆ متمانه‌ی به‌ده‌ستهێناو بوو به وه‌زیر له حكومه‌تی به‌غدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی كانونی یه‌كه‌می 2022 په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، متمانە بە بەنگین رێکانی – له‌سه‌ر پشكی پارتی وەک نوەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و نزار ئامێدی-له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق درا.
ئه‌مشه‌ویش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی ئاراستە ی بەنگین رێکانی کردوە و پیرۆزبایی لێدەکات، بارزانی بۆ به‌نگین رێكانیی نوسیوه: "بەکاری باش دڵی هاووڵاتییان بەدەست بهێنه".
به‌نگین رێكانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه بارزانی رایسپاردوە "تەواوی هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەبێ جیاوازی."
PM:10:08:03/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت