پۆلیسی راپەڕین: تەرمێک لە نزیک بەنداوی دوکان دۆزرایەوە کە بەسوتاوی خرابووە ژێر گڵ
        
                
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	پۆلیسی راپهڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک بەنداوی دوکان تەرمێک بەسوتاوی  دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە كه گومان دهكرێت ژن بێت.  
	
له راگهیهندراوێكی پۆلیسی راپهڕیندا هاتووه: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشهممه 23ی تشرینی دووهمی 2022، لە لایەن هێزەکانی پۆلیس لە رانیە نزیک بەنداوی دوکان تەرمێک بەسوتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ,
باسی لهوهشكردووه: "دوای دەرهێنانەوەی تهرمهكه گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە".
وهك پۆلیسی راپهڕین ئاماژهی پێداوه، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە رەگەزی مێ بێت، بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بە رێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی و لێکۆڵینەوە بەردەوامە. 
        
        
PM:10:30:23/11/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2172
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت