بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی باوه‌ڕێكی پته‌و و نه‌گۆڕی به مافه‌كانی ژنان و تواناكانیان هه‌یه
بافڵ جەلال تاڵەبانی
وێستگەنیوز-
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی کرد و رایگه‌یاند، "یەکێتی باوه‌ڕێكی پته‌و و نه‌گۆڕی به مافه‌كانی ژنان و تواناكانیان هه‌یه".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی لە سەرەتای پەیامەکەیدا دەڵێت،"به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تانه‌وه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێده‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "یه‌كێتی ژنانی له ماوه‌ی 33 ساڵی كاركردنیدا، رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی گێڕاوه له داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان و گه‌شه‌پێدانی تواناكانیان، وێستگه‌یه‌كی گرنگی پێگه‌یاندنی ده‌یان ژنی سه‌ركرده و كادری به‌توانا بوه كه به‌شداری گرنگیان هه‌بوه له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باوه‌ڕێكی پته‌و و نه‌گۆڕی به مافه‌كانی ژنان و تواناكانیان هه‌یه و به‌رده‌وام داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی ئازادی و یه‌كسانی بوه".
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت، "هیوادارم له ساڵی نوێی كاركردنتاندا به‌هه‌مان رۆحییه‌ته‌وه له هه‌وڵه‌كانتان له‌پێناو به‌دیهێنانی داوا ره‌واكانی ژنان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان له كاركردن به‌رده‌وامبن و ئێمه‌ش پاڵپشت و پشتیوانتان ده‌بین".
PM:03:42:04/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت