وەزارەتی کشتوکاڵ ئامادەکاریی دەکات بۆ پێدانی قەرز بە جوتیاران
کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ بانکی ئەلقورتاس
وێستگەنیوز-
وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ بانکی القورتاسی ئیسلامی ئامادەکاری دەکات بۆ پێدانی قەرزی پاڵپشتی پڕۆژەی جوتیاران.
پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر: دوێنێ بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەگەڵ خاتوو سارا سەید محەمەد بەڕێوبەری بانکی القورتاسی ئیسلامی بۆ پاڵپشتی پڕۆژەی بچوک و مامناوەند کۆبۆوە.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی هێنانەکایەی جۆرێک لە لێک تێگەیشتنکرا لە نێوان وەزارەت و بانکی ناوبراو، بە مەبەستی پاڵپشتی پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو جوتیارانەی بیرۆکەی بونیادنانی پڕۆژەی بچوک و مامناوەندیان هەیە لە سێکتەری کشتوکاڵی و پیشەسازیی کشتوکاڵی.
لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەنجامدانی یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن لەگەڵ بانکی ناوبراو.
جێگای ئاماژەیە ئەم هەنگاوە دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری جوتیاران و بوژانەوەی سێکتەری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت .
AM:09:38:01/09/2022
ئهم بابهته 1492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت