پەیامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە یادی 31 ی ئابدا
لۆگۆی یەکێتی
وێستگەنیوز-
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی لە یادی 31 ی ئابدا بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی پەیامەکەی یەکێتییدا هاتووە، "ئەمڕۆ یادی خەمی نیشتمانی و کارەساتی نەتەوەیی 31 ی ئابە کە شەڕی ناوخۆ و ناکۆکی سیاسی لە وڵاتەکامانی گەیاندە لوتکە و خیانەتێکی مێژوویی لێکەوتەوە، وەختێک سوپای بەعسی فاشی، لە ٣١-٨- ١٩٩٦هەولێری پایتەختی حوکمرانی کوردستانی داگیر کرد بە هاوکاری هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان".
دەقی پەیامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:
ئەمڕۆ یادی خەمی نیشتمانی و کارەساتی نەتەوەیی 31 ی ئابە کە شەڕی ناوخۆ و ناکۆکی سیاسی لە وڵاتەکامانی گەیاندە لوتکە و خیانەتێکی مێژوویی لێکەوتەوە، وەختێک سوپای بەعسی فاشی، لە ٣١-٨- ١٩٩٦هەولێری پایتەختی حوکمرانی کوردستانی داگیر کرد بە هاوکاری هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دوای چەندین ناکۆکی و ناخۆشی شەڕی براکان ، گەلەکەمان و کەسوکاری شەهیدان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئەم برینە قووڵەیان بە پێکەوەیی و ویستی یەکریزی کوردەواریی گۆڕییەوە و لاپەڕەی خەمناکی ناکۆکیان سپارد بە ئاشتی و ئاوەدانی و پێکەوە بەرەنگاری هەڕەشەکانی سەر میللەتەکەمان.
ئەمڕۆش هەمان ویست و پێویستی لە ئارادایە، کە هەڕەشەی سەر کۆی پرۆسەی سیاسی عێراق بە کوردستانیشەوە وامان لێدەخوازێت بەرەی ناوخۆیی کوردستانی پتەو بکەین، بۆ ئەوەی پێکەوە هەموو لایەنەکانی کوردستان بپەرژێنە سەر ئەرکەکانی قۆناغی داهاتوو، کە داکۆکییە لە مافەکانی گەلەکەمان لە عێراقێکی دیموکرات ، فیدراڵ و تەوافوقیدا .
نەمری بۆ سەرجەم شەهیدانی 31 ئاب و تەواوی شەهیدانی گەلەکەمان .
مەکتەبی راگەیاندن
٣١-ی ئابی ٢٠٢٢
PM:12:26:31/08/2022
ئهم بابهته 3380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت