وەزیری پەروەردە: بە نوسراوێک داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە لەکاتی خۆیدا پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بدرێت


وێستگەنیوز-

وه‌زیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، نوسراویان کردووە بۆ وەزارەتی دارایی و داوایان کردووە لەکاتی خۆیدا مامۆستایانی وانەبێژ پارەی خۆیان پێبدرێت.


ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "داوامان کردووە وەزارەتی دارایی میکانیزمێکی دیکە دابنێت تا پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دوانەکەوێت".

وتیشی، "من هیچ بڕیارێکم دەرنەکردووە بڵێم خەڵک دەربکەن، ئەوە هیچ بنەمایەکی نییە، بڕیاری ئێمە ئەوەیە ڕۆژی 11ی 8 وتوومانە، هەموو ئەوانەی لە ساڵی ڕابردوو وانەبێژ بوون دایانبنێنەوە بەو مەرجەی پێویستتانە".

ئاماژەی بەوەش کرد، "ڕێنماییەکی دارایی هەیە ژمارە 14ی ساڵی 2021، دەڵێت مامۆستای وانەبێژ کاتێک دەبێت دەرسی پێبدرێت، کە مامۆستای میلاک نەبێت ئەم دەرسە بڵێتەوە، ئەی باشە ئەکرێت مامۆستای میلاک هەبێت و تۆ پارە بۆ مامۆستای وانەبێژ سەرف بکەیت؟".


PM:07:08:26/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت