دوو حاجی دیکەی عێراقی لە مەککە گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز_

دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، دوو حاجی عێراقی لە شاری مەککەی سعوودیە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستدا.

ئەمرۆ هەینی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو حاجی دیکەی عێراقی، کە یەکێکیان خەڵکی بەغدایە، لە مەککە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو حاجییە یەکێکیان رەگەزی نێرە و ئەوەی دیکەیان رەگەزی مێیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو حاجییەی رەگەزی نێرە ناوی تارش جاسم بەیزانی-یە و تەمەنی 43 ساڵە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. حاجییەکەی دیکەش ناوی عەواتف نەعیم-ە و دانیشتووی پارێزگای موسەنایە، تەمەنی 61 ساڵە، کە ئەویش جەڵتەی دڵ لێیداوە و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ چەند رۆژێک، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

لەبارە شوێنی بەخاکسپاردنیشیانەوە ئەوە هاتووە، کەسوکاری ئەو دوو حاجییە داوایان کردووە، کە تەرمەکانیان بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق و لە عێراق بە خاک بسپێردرێن. ئەوەشخراوەتەڕوو، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا حاجییەکی دیکەی عێراقیش لە مەککە و لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانی لەدەستدا.


PM:08:30:01/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 3144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو