كه‌شناسی هه‌رێم: شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە


وێستگەنیوز- 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه‌هه‌ور دەبێت پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و شەپۆلیکی دیکەی سەرما و باران بارین روو لەناچەکانی هەرێم دەکات و پێشبینیشدەکرێت بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئازاری 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندروێکدا بڵاویکردوە، ''به‌پێی پێشبینییه‌كان ئه‌مڕۆ  ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ دابارینی نمه‌باران و به‌فرێكی كه‌م له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنووریه‌كان، له‌كاته‌كانی شه‌ودا كاریگه‌ری دابارینه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكانیشه‌وه‌.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، سبه‌ینێ هه‌ینی ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانیش دابارین به‌شێوه‌ی نمه‌بارانی كه‌م بۆ مامناوه‌ند ده‌بێت.''

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''له‌كاته‌كانی شه‌ودا كاریگه‌ی دابارین كه‌مده‌بێته‌وه‌، بەڵام  تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.''


PM:02:18:10/03/2022


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت