زانكۆی سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌كانی رۆژانی داهاتووی دواخست
وێستگه نیوزـ
له‌به‌ر سه‌ختیی كه‌شوهه‌وا، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌كانی رۆژانی داهاتووی كۆلێژه‌كانی سه‌ربه زانكۆكه بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: بەڕەچاوکردنی سەختی کەشوھەوای پارێزگای سلێمانی ودەوربەری وە بەستنی ڕێگاوبانەکان ئەنجومەنی زانکۆ لەبەر بەرژەوەندی ھەموو لایەک، بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لەسەرجەم کۆلێجەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی دواتر بەپێی ئەو خشتەی کە کۆلێجەکان خوێندکارانی خۆیانی لێ ئاگاداردەکەنەوە.
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بڕیاریشی داوه كه لە ڕۆژی شەممەوە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بە ڕووی خوێندکارانی دەرەوەی شار بکرێنەوە، هاوكات ئەو وانانەی کە بەھۆی سەختی کەش وھەواوە نەخوێندراون بەشێوەی ئەلکترۆنی لەناو کلاس روومەکان بخوێنرێن.
به‌ڵام ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ده‌بێت ھەموو لایەک ئاگاداربن ڕۆژی یەک شەممە دەوامی زانکۆی سلێمانی ئاسایی دەبێت.
PM:05:18:21/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت