کۆمپانیا پاکەرەوەکەی گەرمیان: ئەمرۆ دەستبەکارکردن دەکەینەوە
وێستگەنیوز_
لەروونکردوەیەکدا، کۆمپانیایی گەردین دەڵێت، سەرەڕای پێنەدانی بڕی یەک ملیار دینار لە شایستەی دارایی پێمان، بڕیارماندا لە رۆژی شەممەوە دەستبەکاربکەینەوە بۆ پاکردنەوەی ئیدارەی گەرمیان لە خۆڵ و خاشاک.
بەیانی ئەمرۆ شەممە، 11ی کانوونی دووەمی 2021، لە روونکردنەوەیەکدا کۆمپانیای گەردین کە کارمەندەکانی بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێکە مووچەیان وەرنەگرتووە، مانیان لەکارکردن گرتبوو، کۆمپانیاکەش لەسەر ڕاگەیەندراوی شەوی هەینی ئیدارەی گەرمیان، بەیانی ئەمرۆ شەممە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە بە پێی کەشفی بانکی هاوپێچ تەنها پارەی مانگی 8 و بەشێکی مانگی 8 مان بۆ خەرجکراوە لە بانک واتە بەشێکى مانگی 9 و تەواوی مانگی 10 و مانگی 11 مان بۆ خەرجنەکراوە بەهیچ شێوەیەک کە نزیکەی 1 ملیار دینارە.
زانیاری زیاتر ...
رونکردنەوەیەک لە کۆمپانیای گەردین
ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی نەبوونی سیولەی نەختینە کێشەی پاکردنەوە بۆ سنورى ئیدارەی گەرمیان و قەزای خانەقین وجەبارە کە پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە جێبەجێ دەکرێت دروست بوە ، بە پێویستمان زانی لەسەر رونکردنەوەی ئیدارەی گەرمیان ئەم رونکردنەوەیە بخەینە روو:
١- پرۆژەکە پرۆژەیەکی گەورەیە و زیاتر لە ١٠٠٠ کارمەندی خەڵکی ناوچەکە کاری تێدا دەکەن جگە لەوەی بە ناراستەوخۆ چەندین هەلی کاری تری بۆ دانیشتوانی سنورەکە دابینکردوە.
٢- پرۆژەکە پێویستی بە ١٧٠ ئامێر هەبوە بۆ پاکردنەوەی سنورەکە کە گوژمەی کرینی ئامێرەکان زیاتر لە ٧ ملیۆن دۆلارە و لەلایەن کۆمپانیامانەوە دابینکراوە.
٣- پرۆژەکە لە ١٥ ی ٧ ی ٢٠٢١ ئەسپاردەی کۆمپانیامان کراوە و لە ١ ی ٨ ی ٢٠٢١ واتە لەماوەی ١٥ رۆژ کۆمپانیامان دەستی بەکار کردوە کە بە پێی تەندەرەکە ئەمانتوانی لە ١ ی ١٠ ی ٢٠٢١ دەست بەکار بین بەڵام لەبەر هەستیاری بابەتی پاککردنەوە لەماوەیەکی قیاسی دەست بەکار بووین.
٤- گوژمەی ئەم پرۆژانە نەختینەیە و پێویست وابوو مانگانە بێ دواکەوتن خەرجبکرێت .
٥- بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە بە پێی کەشفی بانکی هاوپێچ تەنها پارەی مانگی ٨ و بەشێکی مانگی ٩ مان بۆ خەرج کراوە لە بانک واتە بەشێکى مانگی ٩ و تەواوی مانگی ١٠ و مانگی ١١ مان بۆ خەرج نەکراوە بەهێچ شێوەیەک کە نزیکەی ١ ملیار دینارە.
٦- لەبەر هەستیاری دۆخەکە و بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر دانیشتوانی گەرمیان رۆژی شەمە ١١ی ١٢ ی ٢٠٢١ کۆمپانیاکەمان دەست بەکار دەکاتەوە کە بۆ ماوەی ٢ رۆژ بەهۆی دەرنەچونی ژینگە پارێزانەوە کە مافی خۆیان بوو کارەکان راگیرا بوون.
٧- داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەکەین بەتایبەت وەزارەتی دارایى کێشەکە بەشێوەیەکی بنچینەی چارەسەر بکەن به هۆی ئەوەی پرۆژەکانی پاککردنەوە ناکرێت رابگیرێن و دیمان بە کارنەکردنی تەنها ٢ رۆژ چەن کێشە دروست بوە.
٨- ئەوەی لە توانای کۆمپانیامان بێت ئەنجامی ئەدەین بەڵام لە کۆتایدا پرۆژە بابەتی ئەرک و مافە و کۆمپانیاکەمان شایستەی ئەوەیە کوژمەکانی بۆ خەرجبکرێت و وەک تا ئیستاش ئامادە بووین ، لاریمان نیە لەوەی بەرپرسیارێتی بەشێک لە قەیرانی نەبوونی سیولەی نەختینەمان بکەوێتە ئەستۆ..
بۆ بەرچاو روونی هەموو لایەک ئەم روونکردنەوەمان بە پێویست زانی تا راستیەکان وەک خۆی بگات و ماندوونەبوون و ئەولودە زۆرەی لەسەر کۆمپانیا و ژینگە پارێزانمان هەیە نادیدە نەگیرێت .
لەگەڵ رێزدا
کۆمپانیای گەردین
AM:07:51:11/12/2021
ئهم بابهته 2524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت