سەڵاحەدین بەهادین داوایهك ئاڕاستهی بەرهەم ساڵح دهكات
بەرهەم ساڵح و سەلاحەدین بەهادین
وێستگه نیوز ـ
ئهمینداری گشتی وهزارهتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا له بهرههم ساڵح، سهرۆك كۆماری عیراق دهكات به زووترین كات به دهم ئهو كۆچبهره كوردانهوه بچێت كه له بیلارووسیا گیریان خواردووه.
له راگەیەنراوێكی نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هاتووه: ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تشرینی دووهمی 2021، سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لەبارەی كێشەی هاووڵاتییە كۆچبەرهكانی هەرێم و عیراق كە روویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، جەختیكردەوە: ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم و عیراق كە لە سنووری بیلارووسیاو پۆڵەندا بەگیرهاتون و رێگەیان لێ گیراوە لەو چۆڵەوانی و سەرمایەو بەبێ خۆراك و پێداویستی رۆژانە ماونەتەوە، پێویستە بەزووترین كات بەدەمەوەچونیان بۆ ئەنجام بدرێت لەو مەینەتیەی تێی كەوتوون ژیانیان رزگار بكرێت.
باسی لهوهشكردووه، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بە سوپاسەوە سەرۆك كۆماری عیراق بەڵێنیدا كە بەردەوام هەوڵی خۆی بدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ رزگاركردنی ئەو گەنج و خێزان و منداڵانەی كە لەو سنوورە گیریان خواردووە.
PM:02:22:02/11/2021
ئهم بابهته 3104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت