بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی دەستورێکی دەوێت خزمەتی زیاتری کۆمەڵگا بکات
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
بافڵ تاڵهبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رایگهیاند، حزبهكهی دهیهوێت دهستوورێك ههبێت كه خزمهتی زیاتر كۆمهڵگا بكات.
به گوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، ئێوارهی دوێنێ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی گاری کێنت.
ههروهك هاتووه: لە دیدارێکدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسە سیاسی، ئەمنی، ئابوورییەکان، کاری پەرلەمان و رۆڵی لە پێشخستنی کۆمەڵگا، چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەرکردنی یاسا و رێکخستنی ژیانی خەڵک، هەروەها تەئکید لە ھەماھەنگی زیاتر و راوێژ لە نێوان ھەرێم و بەریتانیا کرایەوە بۆ پێشخستنی کاری پەرلەمانی.
بافڵ تاڵەبانی گرنگی بوونی دەستووری لە ھەرێم روونکردەوە بۆ شاندی میوان و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه "دەمانەوێت لە رێگای دەستوورەوە بنەماکانی دەوڵەتداری و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتەکان رێکبخەینەوە و لە روویی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە ژیانی خەڵک باشتر کۆبکەینەوە و ھەمووان لە چوارچێوەی دەستوورێکی گەلپەسەند ماف و ئەرکەکانیان یەکسان بکرێت".
ھاوسەرۆکی یهكێتی روونیشیکردەوە: حزبهكهی دەیەوێت دەستوورێک لە ھەرێم بنیادبنرێت کە کۆدەنگی نیشتمانی و رای ھەموو لایەنەکان و خەڵکی لەسەر بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و پێشخستنی ئەزموونی ھەرێم دابڕێژرێت و ھەمووان لەسایەیدا وەک یەک بن و مافی ھاووڵاتیبوون بەرجەستە بکات و لەگەڵ دەستووری عیراقیشدا یەکبگرێتەوە و بتوانرێت خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەی پێبکرێت.
AM:10:23:29/10/2021
ئهم بابهته 2844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت