زانکۆی هەڵەبجە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند
زانکۆی هەڵەبجە
وێستگە نیوز-
پاش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم جەختیکردەوە، کە تاوەکو 25ی مانگ دەبێت دەوامی زانکۆکان دەستپێبکاتەوە، زانکۆی هەڵەبجە وەک یەکەم زانکۆ کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند.
سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 19ی مانگ یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت لە زانکۆی هەڵەبجە.
بەگوێرەی راگەیەنداوەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لەنوێ کەمپی زانکۆدا دەبێت.
ئەمڕۆش، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم راگەیاند، "بەگوێرەی بڕیار و پرۆگرامی وەزارەتەکەمان تا رۆژی 25ی ئەم مانگە، پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە."
لە پێشتردا، بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی تا دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان دواخست.
PM:10:39:17/09/2021
ئهم بابهته 5196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت