قوباد تاڵەبانی: دەستوری عێراق لەمەترسیدایە
قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان
وێستگەنیوز-
قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند، هەندێک هێز و لایەن لەعێراق دەیانەوێت وڵات بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی حکومڕانی مەرکەزی و ئەوەش مەترسی لەسەر دەستوری فیدڕاڵی دروستکردووە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکەن دەنگ بدەن بە هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی بۆ ئەوەی لەبەغدا پارێزگاری لەدەستور بکەن کە مافی کوردستانی تێدا پارێزراوە.
قوباد تاڵەبانی سەردانی چەمچەماڵی کرد و لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، "لێرەوە ئەنفال کراین بۆیە هەر لێرەوە داوای متمانە دەکەین بۆ کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان، لێرەین تاوەکو پێتان بڵێین کە هەرلێرەوە دەچینەوە بۆ بەغدا و تاوەکو لەبەغدا بەرگری لە ماف و شایستەکانی ئێوە بکەین. کە کەکوردستان ئەنفالکرا، ئەنفال کرا لەبەر ئەوەی خەڵکی کوردستان ئەو کاتە داوای مافی خۆیان دەکرد و ئەنفال کراین لەبەر ئەوەی کە کورد بووین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ خۆشبەختانە ئێمە دەستورێکمان هەیە کە ئەو دەستورە مافی کوردستانی پاراستووە، بەڵام ئەم دەستورە لەژێر مەترسیدایە چونکە هێز و لایەن هەیە لەعێراق کە دەیانەوێت وڵات بگەڕێنەوە بۆ مەرکەزییەت، عێراق کە ئەمڕۆ ئەو مافەی کوردستان هەیەتی، لێ بسەنرێتەوە".
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكرد، "کاندیدەکانی ئێمە کە خەڵکی دڵسۆزی ئەم نیشتیمانەن بەپشتیوانی دەنگی ئێوە کە دەیانێرین بۆ بەغدا، جێگەی متمانەن و دەتوانن شەڕ بکەن لەپێناوی پاراستنی دەستور، بودجە، موچە و خزمەتگوزاری زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان، بۆیە داوای متمانەی دەنگی ئێوە دەکەین".
AM:11:20:12/09/2021
ئهم بابهته 2836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت