پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە

‌بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی

وێستگە نیوز_

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، "ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە" ئاماژە بەوەشدەکات، "هاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان".


لە پەیامێكدا کە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، ئەمرۆ دووشەممە 9ی ئابی 2021. بڵاویکردۆتەوە. بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "بۆ ئەمساڵ ئەم یادە پڕشکۆیە لەکاتێکدا دەکەینەوە کە ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە".

ئەو دەشڵێت، "پێویستە ھەموومان بەگیانێکی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەوە رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ دروستکردنی یەکدەنگی لەنێوان ھێزە کوردییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی یەکڕیزی لە بەغداتاوەکو داکۆکیکارێکی سەرسەختی بەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکانمان بین. لە ھەرێمیش هاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان".

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و گەلی کورد بەتایبەتی دەکەم.

هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سەرجەم نەتەوە، پێکهاتە و ئایینزاکان.

بۆ ئەمساڵ ئەم یادە پڕشکۆیە لەکاتێکدا دەکەینەوە کە ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە. پێویستە ھەموومان بەگیانێکی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەوە رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ دروستکردنی یەکدەنگی لەنێوان ھێزە کوردییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی یەکڕیزی لە بەغدا تاوەکو داکۆکیکارێکی سەرسەختی بەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکانمان بین. لە ھەرێمیش هاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.

هەر شاد و سەرفرازبن

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


PM:09:37:09/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 7796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو