فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنوری ئامێدیان بۆردومان كرد
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنوری قه‌زای ئامێدیان بۆردومان كرده‌وه.
	
	
فڕۆكه‌كانی توركیا به‌دیاریكراوی گوندی "گیرگاشێ"یان له ناوچه‌ی به‌ری گارێ له سنوری قه‌زای ئامێدی بۆردومان كردوه و شایه‌تحاڵێكی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێت كه بۆردومانه‌كه له‌كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كراوه و بۆردومانێكی سه‌خت بووه.
	
هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كاره‌بای گوندی هروریان له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا بچڕی و ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یان بۆردومان كرد و زیانێكی زۆر به ره‌ز و باخی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه كه‌وت.
        
        PM:08:50:30/07/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2996
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت