سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێکرد
        
                 نێچيرڤان بارزانى و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس
        
        
        
          
وێستگەنیوز-
	
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  بره‌ودان به بواره‌كانى په‌يوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاريكاريى دوولايه‌نه‌يان تاوتوێکرد.
	
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/7/21 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا و تيايدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ يۆنانيان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به بواره‌كانى په‌يوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاريكاريى دوولايه‌نه‌يان دووپات كرده‌وه.
	
ئەوەش هاتووە، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان داواى لێبوردنى كرد كه سه‌ردانه چاوهڕوانكراوهكهى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دوا خرا و ويستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه له كاتێكى گونجاوى داهاتوودا نيشان دا.
	
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوانيان بوو.
        
        PM:07:08:21/07/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2944
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت