لە گەڕەکی کوردسات -ی شاری سلێمانی، بینای دامەزراوەی ڕاگەیاندی ئایپڵەس کە هێشتا لۆگۆ و ناوی بۆ دانەنراوە، ئێستا بە لۆحەیەکی سەوز لەسەر بینای دامەزراوەکە بەزمانی کوردی و ئینگلیزی نوسراوە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان، بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوزیش بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی بارەگای کەناڵەکە دەخرێتەسەر مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
هاوکات، "شەوی ڕابردوو بەڕێوەبەری دامەزراوەکە، بە ئمەیل کارمەندەکانی ئاگادارکردۆتەوە کە هەفتەیەک پشو دەبێت و پاشتر دەست بە دەوام دەکەنەوە و دۆخەکەیان وەک ڕاگوزەر بۆ کارمەندەکان وەسف کردووە".
ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی چوونه ناو بینای كه‌ناڵی ئای پڵه‌سی سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی و لە چەند کارمەندێکی کەناڵەکەیان داوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، هێزه ئه‌منییه‌كه به كارمه‌نده‌كه‌ی ئای پڵه‌سیان وتووه، ئه‌م كه‌ناڵه به پاره‌ی یه‌كێتی كڕدراوه و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ خزمه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆیه كارمه‌نده‌كه‌یان ده‌ركردووه.
کەناڵی ئای پڵەس، سەر بە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و ماوەیەکە دەستی بەکارکردن کردووە، کە خۆی لە چەند بەشێکی میدیاییدا دەبینێتەوە به‌ڵام هێشتا كه‌ناڵه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته كار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی ئاڵوگۆڕی چه‌ند پۆستێكی ئه‌منییه‌وه له سلێمانی، كێشه و گرژی دروستبووه و له‌و پێناوه‌شدا هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان چەند جارێک كۆبونه‌ته‌وه.