نەتەوەیەکگرتووەکان: توندوتیژیی بەرامبەر کۆڵبەرانی کورد زیادیکردووە 
        
                فۆتۆ: ئەرشیڤ
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، توندوتیژیی بەرامبەر کۆڵبەرانی کورد زیادیکردووە، ئەوەش مایەی نیگەرانی ئەوانە. 
		
		
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا کە بۆ 47مین خولی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ئامادەیکردووە باسی پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە ئێران دەکات.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ساڵی 2020 دا لانیکەم 69 کورد لە سێدارەدراون و لەو ساڵەدا دادگاکانی ئێران سزای لە سێدارەدانی 10 بەندکراوی سیاسی کوردیان پەسەندکردووە بە تۆمەتی دژایەتیکردنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران.
باسی لەوەشکردووە، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، زیاتر لە 100 چالاکوانی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و بەشێک لەوان چارەنووسیان نادیارە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تووندوتیژی هێزەکانی ئێران دژ بە کۆڵبەران زۆر زیادیکردووە و جێگەی نیگەرانییە.
بەپێی راپۆرتەکە، لە ساڵی 2020 دا، لانیکەم 60 کۆڵبەر کوژراون، کە بەشێکیان منداڵ بوونە و 170 کەسیش برینداربوون، بەڵام لەسەر هیچکام لەو کوشتنانە لێکۆڵینەوە نەکراوە و کەس سزانەدراوە.
ساڵانە جیا لەوەی دەیان کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیاوە دەکرێنە ئامانج، ژمارەیەکیشیان بەهۆی هەرەسی بەفر و کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و مینەوە گیان لەدەستدەدەن.
        
        
PM:08:52:11/06/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									6660
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت