3 بەڕێوەبەر و 12 فەرمانبەر له كه‌ركوك ده‌ست به‌سه‌ركران
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز-
3 بەڕێوەبەر و 12 فەرمانبەر له پارێزگاى كه‌ركوك له لایه‌ن ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراقه‌وه ده‌ست به‌سه‌ركران و دوانیشیان هه‌ڵهاتوون.
	
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکوک و بەرپرسی تاقیگەی سایلۆی کەرکوک و بەرپرسی لقی ڕیازی سایلۆی کەرکوک و 12فەرمانبەری تر هەر لەو سایلۆیە لەلایەن دەستەی دەستپاكی عیراقەوە دەستبەسەركراون و دوو فەرمانبەریش هەڵهاتون .
	
هۆكارى دهستگیركردنهكهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه ساڵى رابردوو چه‌ند بارهه‌ڵگرێك به‌رهه‌مى گه‌نم كه به بڕى 7 ملیار دینار ئه‌ژماركراوه دیارنه‌بووه، كه گومان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگیر كراون هه‌بووه كه به‌رپرس بن له‌دیارنه‌مانى ئه‌و بڕه به‌رهه‌مه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه باسكراوه. 
        
        PM:04:38:10/06/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4168
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت