بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكەم پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی دەکرێت

‌46 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کودستان تێدەپەڕێت

وێستگەنیوز-

باڵیۆزی عێراق لە قەتەر بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کودستان نامەیەکی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئەو حزبەکردووە و ئاماژەی بەوەکردوە، "پیرۆزبایی لە جەنابی كاك شێخ لاهور و كاك بافڵ دەكەم بەبۆنەی یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیەوە و هيواى سەركەوتنیان بۆ دەخوازین بۆ خزمەت كردنى گەل و نيشتيمان".

عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی عێراق لە قەتەر کەلە پشكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەو پۆستەی پێدراوە لەراگەیەنراوێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی لەهاوسەرۆک و  بەرپرسانی ئەو حزبە کردووە.

لەنامەکەی باڵیۆزی عێراق لە قەتەر باس لەوەکراوە، "باڵيۆز بەرزنجی گەرمترين پيرۆزبايى پێشكەش دەكات به يەكێتى نيشتيمانى كوردستان و بەڕێزان هاوسەرۆكان جەنابی كاك شێخ لاهور و كاك بافڵ و سەرجەم سەركردەو ئەندامانى يەكێتى نيشتيمانى كوردستان به بۆنەى يادى 46 ساڵەى دامەزراندنى حزبەکەیان".

ئەوەشی خستوەتەڕو، "هيواى سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت بۆ خزمەت كردنى گەل و نيشتيمان".

لە 22ی ئایاری ساڵی 1975 لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق، یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامدرا و پرۆژەی دروستکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەڵاڵە کرا.

کۆبوونەوەی دووەم لە بەرلین و لە 27ـی ئایاری هەمان ساڵ بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراو لە رۆژی 1-6-1975بەفەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیێندرا.


AM:09:24:23/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 7036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو