عه‌لى حه‌مه ساڵح: تاوانێک ھەرگیز لە بیر ناکرێت
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز-
په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە نزیکەوە  لە پرۆسەی دادگایی‌کردنی چالاکوانانی بادینان ئامادەبوم، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئەوەی ئەوانی لەسەر حوکمدرا ڕۆژانە خەڵکی لە گروپی میسنجەر دەیکات.
		
		
عه‌لى حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌باره‌ى بڕیارى  دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد رایگه‌یاندووه، ئومێدم وابوو دادگای تەمیز ئەوحوکمە ناڕوایە ھەڵبوەشێنێتەوە، بچوکترین بەڵگەم نەدیت ئەوانە سیخوڕ یان تیرۆرست بن، نە چەکێکیان پێگرابوو، نە بەڵگەیەک ھەبوو زانیاریان دابێت بە وڵاتێک یان ھێزێکی دەرەکی.
	
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئەوەی ئەوانی لەسەر حوکمدرا ڕۆژانە خەڵکی لە گروپی میسنجەر دەیکات، ئەوەی من دیتم نادادیەکی ئێجگار گەورە بوو، من چیرۆکی ھەر پێنج کەسەکەم وەک خۆی نوسیەوە، ئەمە بە بینینی من ستەمکاریەکی ئێجگار گەورەیە.
	
ئه‌وه‌شى خستۆته ڕوو، لەم ستەمکاریە، ئەوەی قاچاخی و گەندەڵی دەکات و زەوی گشتی داگیردەکات کەس جورئەت ناکات پرسیاری لێبکات، کەسێکی دیکەش لەسەر ھیچ شەش ساڵ زیندانی دەکرێت.
 
        
        PM:01:06:04/05/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1824
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت