ئینستتیوتی په‌ی: یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان به پێشێلكاری یاسایی ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوز - ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند كه یه‌كه‌م دانیشتنی ده‌ستپێكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به پێشێلكاری یاسایی ده‌ستی پێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ 2018/11/6 یه‌كه‌م دانیشتنی ده‌ستپێكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه وێڕای ئه‌و هه‌موو تێبینیه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه و میكانیزمی كاری كۆمسیۆن و دادگای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌و ساخته‌كاریانه‌ی هه‌م لیسته باڵاده‌سته‌كان له‌ساتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌یه‌كترییان كرد و هه‌م له‌نێو خودی یه‌ك لیستیشدا له كاندیده‌كان كرا، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا خه‌ڵكی كوردستان چاوی بڕیوه‌ته ئه‌و په‌رله‌مانه كه به‌به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌وه بێته مه‌یدان و حكومه‌تێك دروستبكات كه له‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی رووی له هه‌رێم كردووه رزگاریان بكات".
ئینستتیوتی په‌ی ده‌ڵێت: "به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی كرا له‌یه‌كه‌م دانیشتنی ده‌ستپێكدا كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری له یاساكان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا كرا".
ئینستتیوتی په‌ی پێشێلكاری له یاساكان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی به‌مشێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو:
1-به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بوایه هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان (سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگری یه‌كه‌م و دووه‌م) هه‌ڵبژێردرایه، به‌ڵام جگه له مه‌راسیمی سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران هیچی تر نه‌كراو دانیشتنه‌كه به كراوه‌یی هێڵدرایه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌پێی ماده‌ی یه‌كه‌می په‌یڕه‌و دانیشتنی په‌رله‌مان له شه‌و و رۆژێكدایه و ناكرێت دانیشتن به‌كراوه‌یی بهێڵدرێته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م پێشێلی په‌یڕه‌و بوو له‌لایه‌ن خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانه‌وه ئه‌نجامدرا.
2-به‌پێی ماده‌ی (21) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بوایه لیژنه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دروستی ئه‌ندامێتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێك بهێنرێت، بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و تانانه‌ی له‌سه‌ر دروستی ئه‌ندامێتی پێشكه‌شكراون. ئه‌مه‌ش پێشێلێكی تری په‌یڕه‌و بوو.
3-به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران له ساتی سوێند خواردنه‌كه‌دا په‌یوه‌ست نه‌بوون به‌و ده‌قه یاساییه‌ی سوێند كه له ماده‌ی (12)ی په‌یڕه‌ودا هاتووه.
4-له‌ساتی خستنه ده‌نگدانی پێشنیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، چه‌ند ئه‌ندامێك ویستیان به (نقگه نڤام) خاڵی په‌یڕه‌وی رای خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كاتیه‌وه رێگه‌یان پێنه‌درا، ئه‌مه‌ش پێشێلی په‌یڕه‌و بوو.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ده‌بوایه هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێت به‌ڵام نه‌كرا، ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر یه‌كریزی و سازانی نێوان لایه‌نه‌كانه ماوه‌ی (10) رۆژ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تێپه‌ڕیوه كه‌چی هیچ جوڵه‌یه‌كی سیاسیی لایه‌نه‌كان نه‌بینراو هیچ رێكه‌وتنێك ئه‌نجامنه‌دراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌مرۆ رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ هێنانه كایه‌ی وه‌رچه‌رخانێك له ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بوو، كه‌چی زۆرینه‌ی به‌رپرسه بڕیار به‌ده‌سته‌كانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن".
ئینستتیوتی په‌ی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سوێندیان خوارد كه "به‌رژه‌وه‌ند گه‌لی كوردستان و شكۆ و ماف و ئازادییه‌كانی هاوڵاتیان بپارێزن" كه‌چی له هه‌مان كاتدا هه‌م ئه‌ندامان سوێنده‌كه‌ی خۆیان شكاند و یاسایان پێشێلكرد، هه‌م زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كانیش (پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، ئازادی، هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدان سریان ئاشوری، رافیده‌ین، پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان، پارتی چاكسازی توركمان، میلله‌ت، سه‌رده‌م) پێشنیارێكی نایاساییان كرد سه‌باره‌ت به هه‌ڵنه‌بژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه به كراوه‌یی. ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن له ده‌ستپێكی ئه‌م خوله تازه‌یه‌دا كه رێكنه‌كه‌وتن و كه‌مته‌رخه‌می و نیه‌تی ئه‌و لایه‌نانه ده‌رده‌خات".
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان راشیگه‌یاندووه كه "به‌و هیوایه‌ی خولی پێنج له‌ئاست ئه‌و به‌ڵێنانه‌دا بێت كه له‌ساتی بانگه‌شه‌دا لایه‌نه‌كان به‌خه‌ڵكی كوردستانیان دابوو".
PM:03:03:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت