‌پیاوێکی هەواڵگری بە تەنیشت حکومەتەوە
PM:09:52:18/06/2019
زانا توفیق بەگ

زۆرن ئەو بۆچوون و خوێندنەوە و لێکدانەوانەی لەسەر ئاستی دنیا بۆ کاندید کردنی کەسانی هەواڵگری بۆ پێکهینانی کابینەی حکومەت هەیە . بەشێکیان  زۆر بە قووڵی  بە هەنگاوێکی بە هێز و پتەوی دە زانن بۆ دروست کردنی حکومەت ، بەشەکەی تریان  بە  پێچەوانەی ئەو بۆ چوونەوەن،  بە پاساوی ئەوەی کە گوایە دە بێتە هۆی بەرتەسک کردنەوەی  مەوداکانی ئازادی  رێگری لە بیروبووچوونی ئازاد و دروست کردنی سیستەمێکی (میلیتێر) واتە سەربازی . 

هه وڵ ئەدەم لە پشت هەردوو بۆچوونەکەوە لێكدانەوەو باری سەرنجی خۆم بۆ شێوازی  دروست کردنی دەزگاکانی سیستەمی بەڕێوەبردن و ئامادەسازی بۆ دروست کردنی کابینەی  نوێ هەرێم لە لایەن بەرێز (مەسرور بارزانی ) بخەمە ڕوو .

١. ڕە نگە  گرنگترین خاڵ کە نا چار بین ئاماژەی پێ بکە ین برتییە لە و پاڵنەرانەی  لە کا بینەی نوێ دا پێویستە گوڕانکاری بە سەر فوڕمی کابینەی حکومەت دا بکرێت. لە شێوازی بەڕیوەبردنی دەزگاکانی ئەم  کا بینە نوێ یە  جیاواز تر بێت لە قۆناغی کارکردنی بەرێز (نێچرەڤان بارزانی ) لە ڕوو چۆنایەتیەوە نەك چەندایەتی چۆنکە کابینەی پێشوتر توانا ی ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشە سیاسێکانی ناو خودی دەزگاکانی حکومەت نە بووە . بە تایبەتی لە بیروکراتیەتی خزمەتگوزاری هاووڵاتیان شێوازی سیستەمی کار کردنی دا . ئەم کێشەیە  ببووە هۆکاری بێ بڕوایی و تاقەت پڕۆکێنی ڕۆتیناتی کاری دەزگاکانی حکومەت بۆ  هاونیشتمانیان  نەمانی بێ متمانەی لە بەرامبەر  کابینە هەشت و تیمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوتر.

٢.دەزگای چاودێری دارایی لە کابینەی پێشودا ڕاپورتەکانی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تەنانەت پەرلەمان هیچ نرخ و سەنگێکی وای نە بوو چۆنکە بە پێ دوا ڕاپۆرتی( ڕقابەی مالی) سەبارەت  بە هەدەردانی سامانی گشتی زیاتر لە دووهەزار کەیسی گەندەڵی رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە نە دەزگای جێ بەجێ کردن نە پەرلەمان وەکو دەزگایەکی تەشریعی چاودێری بە دواچوون و فشاری بۆسەر دەزگاکانی حکومەت  نەکردوە پێویستە لەم کابینە دا دەزگاکانی چاودێری دارایی هاوتەریب لەگەڵ دەزگاکانی جێبەجێ کردن مولاحەقاتی یاسایی  ئەوخەڵکانە بکرێ کە تۆمەتبارن بە دوسیەی گەندەڵی.

٣. پێ داگری لەسەر ئەو ڕاستیەی  کە ئایا بەرێز (مەسرور بارزانی ) تا چ ئەندازەیەك دە توانێت ڕووبەڕووی  ئەو تەنگەژەو ئاستەنگانە ببێتەوە کە وەکو میراتێکی کە ڵکە بووی کابینەکانی پێشوترە بۆی بەجێ ماوە .

یەکێك لەو جیاکاریانەی بەرێز (مەسروربارزانی) لەگەڵ کابینەکانی پێشودا هەیەتی جگە لەوەی کە لە ناو پارتی خاوەن بریاردەرێکی موتڵەقە ، هاوکات بەرپرسی دەزگایەکی هەستیاری وەکو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمە . ئەم پیاوە وورد درشت ئاگاداری هە موو ئەو تەحەدیانەیە کە لەو دیو سنورەکانی هەرێمی  کوردستان  دینە ناوەوە هاوکات مەلەفی زۆربەی زۆری ئەو بەرپرس و کەسایەتیانەی کە تێوەگلاون لە دزی کردن و کاری جاسوسی و بە هەدەردانی سامانی نیشتمان لە ناو وەزارەتەکان دەزگاکانی سەربە ئەنجومەنی وەزیران چەندان کۆمپانیاو کاری بازرگانی ساختە لە ناو پڕۆژەکانی کابینەی پێشوتردا. 

لە دیدی منەوە بۆ ئەوەی سەرەتایەکی موفەق و متمانەدار هە بێت لای هاونیشتمانی دە بێت جگە لەوەی کە کاری جدی بکات بۆ دروست کردنی رێژەیەکی نیسبی لە عەدالەتی نیشتمانی ودروست کردنی ژێرخانێکی تۆکمە بۆ بەرز کردنەوەی ئیکۆنۆمی تاك لە کوردستان دا چۆنکە جگە لەوەی کە خاوەنی  کۆمەڵی تایبەتمەندێتی تری هەیە بۆ ئەوەی لە خاڵی سەرکەوتن و جێبەجێ کردنی ئەجندای کارەکانی نزیك بێتەوە وەکو ئەوەی کە   خاوەن تەجرەبەیەکی زیاتر لە دەساڵ کارکردنی کاری کۆکردنەوەی زانیاریە لە ناو دەزگاکانی ئەنجومەنی ئاسایش هەڵگری بڕوانامەی گەورەترین زانکۆکانی دنیایە لە شاری (واشنتن ستی) ئەم براگراوندە دەتوانێت کاری زور گرنگ جدی بکات بۆ نزیك بوونەوە لە ئامانجی داهاتووی حکومەتی هەرێم بە مەرجێك ئەو تیمە نزیکانەی کە لەگەل بەرێزی دا کار دە کەن دیسانە وە لە تیمە کۆنەکانی ڕابووردوو نەبن چۆنکە کاری نوێ پێویستی بە کۆمەڵی پێداویستی نەوعی نوێ هەیە بۆ ئامانجێکی دیارکراوی سەرکەوتوو کەجیاوازتر لەوانەی پێشو . 


هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.