سازان و كێك و تابلۆ
ره‌حمان غه‌ریب
من بۆخۆم چۆن بیر ده‌كه‌مه‌وه ئاواش ده‌نووسم و ئاواش ڕه‌خنه ده‌گرم، بیركردنه‌وه‌م له دۆلێك نیه و ڕه‌نگێك بێت و ڕه‌خنه‌م لهسهرشاخ و ڕه‌نگێكی تر. من یه‌ك تۆز موساوه‌مه له‌سه‌ر ئازادی بیركردنه‌وه‌ی خۆم ناكه‌م، به‌ڵام زۆرشتیش ئه‌كه‌م به‌قوربانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خاك و وڵاته‌كه‌م، من له‌م پێناوه‌دا ته‌نازولیش بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌م ( ئه‌گه‌ر دژیش بێت ) به قورس نازانم مادام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م یه‌ك تۆز ئارامی و كه‌مێك ئاسایش بۆ خه‌ڵك بگێرێته‌وه.
ئه‌مانه هه‌مووی له ئاستی كار‌و پیشه‌كه‌م، بهلاَم له سه‌ر ئاستی هاوڕێیه‌تی ئه‌وه سنوری سازشم بۆ هاوڕێ و هاوكاره‌كانم فراوانتره ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئاین و بیری سیاسسیشم بێ، من مر‌ۆڤم، بۆ پاراستنی شكۆی مرۆڤێكی تر سه‌ر دائه‌نێم چ جای هه‌ڵوێست.
له‌دوێنێوه هه‌ندێك هاوڕێی فه‌یسبوك خۆیان به مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت و ئاسایی نێوان نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی و ڕێباز حه‌ملانه‌وه خه‌ریك كردووه، وای تێی ڕۆچوون هه‌موو شتێكیان تیا به‌خه‌رج داوه، هه‌ڵوێست، سیاسه‌ت، بنه‌ماڵه، كه‌رامه‌ت، خۆشی، ناخۆشی و مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌تی ئه‌و به‌ڕیزانه‌ش. ئه‌مه زۆر سه‌یره و زۆریش نامۆیه گه‌لی براده‌رینه!
ئه‌م براده‌رانه قسه‌و باسی بێتامی زۆریان له‌سه‌ر رێزلێنانی نێوان سێ هاوڕێ یان هاوكاری ناو حكومه‌ت كرد و هیچیان بۆ كه‌س نه‌هێشته‌وه، چه‌ند ڕۆژێكیش پێش ئه‌م ڕووداوه نه‌قد و تانه‌ی زۆریان ئاراسته‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌و سێ به‌رپرسه ئه‌كرد كه بۆ یه‌كێكیان نایه‌ته پێشه‌وه‌و یه‌ك تۆز هه‌ڵوێست نانوێنێت كه به‌كه‌ڵكی سازان بێت؟ ده‌یانوت بۆ ئه‌م بارودۆخه‌تان ئاڵۆزكردووهو ئارامی كۆمهلاَیهتیتان شێواندووه؟ هاواریان ئه‌كرد ئه‌م حكومه‌ته بۆ وا شێواوه‌و كه‌س گوێ له‌كه‌س ناگرێت؟ بۆكه‌س ئاماده نیه دوای نزیكه 70ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت بكات؟؟ كاتێكیش كۆبوونه‌وه كرا‌و قوباد تاڵه‌بانی (وه‌ك تاڵه‌بانی باوك) بۆ شكاندنی دیواری حه‌ساسیه‌تی سیاسی ناو كۆبوونه‌وه‌كه له 20 ده‌قیقه‌ی سه‌ره‌تادا له گه‌ڵ ڕێبازی وه‌زیری دارایی پپرۆزباییهكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له دایك بوونیه‌وه و هه‌ریه‌كه‌شیان به دیاریه‌كی بچوك وه‌ك هاوڕێ و هاوكارێكیان ڕێزیان لێنا.
كه‌چی براده‌رانی فهیسبوكهوان كه ڕه‌خنه‌ی دابڕانی حكومه‌ت و كۆنهبوونهوهیان ده‌گرت ده‌ستیان كرد به هاتوو هاوار!! هاوارێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كاره‌سات ڕوویدابێت. وایان نیشاندا كه ئه‌م هه‌موو باروودۆخه خراپه به‌م كاره ئیجابیه كۆمهلاَیهتیه زۆر خراپتر ئه‌بێت. ئه‌وه‌یان بیرچوو بووه‌وه كه دوینێ له‌سه‌ر دابڕانی ئه‌م سێ براده‌ره ئه‌یانوت و ئه‌یان كرد به مانشێت.
ڕۆژی 21 ی سێپته‌مبه‌ر ڕۆژی ئاشتی جیهانیه، بهلاَم به‌رێكه‌وت بووه به ڕۆژی له‌دایك بوونی نێچیرڤان بارزانی، قوباد تاڵه‌بانی هاورێ ی كار‌و هه‌روه‌ها رێباز حه‌ملانیش هاوكاری سه‌رۆكی حكومه‌تن. باشه ئه‌گه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌و له‌و ڕۆژه‌دا ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ك له نێوان ئه‌م سێ هاورێیه‌دا درووست ببوایه هه‌ر ئه‌م فهیسبووكهوانه نه‌یان ده‌كرد به ههلڵا و هاتووهاوار؟ نه‌یان ده‌وت ئه‌وه 5 كه‌سن له‌م حكومه‌ته‌دا بۆ پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن؟ له‌ڕۆژی ئاشتیدا ئه‌و بۆ خه‌ریكی شه‌ڕن؟ بۆچی پێكه‌و ناگونجێن كاره خه‌ڵكی په‌كده‌خه‌ن و گرفته‌كان قوڵتر ئه‌كه‌نه‌وه؟ بۆ ئاشتی كۆمهلاَیهتی تێكده‌ده‌ن و ئاشته‌وایی ناو حكومه‌ت و خه‌ڵك ئه‌شێوێنن؟, من دڵنیام توندتریان ده‌وت.
كێكه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی نیشانه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه هه‌ڵكردنه. تابلۆكه‌ی ڕێباز حه‌ملانیش به هه‌مان شێوه. په‌سه‌ندكردنی كردنی نێچیرڤان بارزانیش واتای قۆناغێكی نوێ ی كاركردنه. ئێمه‌ش هه‌موومان هه‌رئه‌م ئامانجه جوانانه‌مان ئه‌وێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی ڕێك وه‌ك ئاكاره‌كانی تاڵه‌بانی باوك وایه. ئه‌ویش له‌كاته هه‌ستیاره‌كاندا هه‌روای ده‌كرد، له توڕه‌ییدا هه‌نگوێنی ده‌دایه ڕكابه‌ره‌كانی، ئه‌و شه‌ڕی به ڕق نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو شه‌ڕی به خزمه‌تكردن و هه‌ڵوێستی ئاشتیانه پێناسه ده‌كرد، بۆیه قوباد رێك وه‌ك باوكی هه‌ڵوێست و ئاكار ده‌نوێنێ.
ئه‌گه‌ر كێكێكی شیرین و تابلۆیه‌كی ئاسایی بنه‌مای سازان دروست بكات و تیمێكی نزیك له هه‌ڵوه‌شان رێكبخاته‌وه‌و ئاشتی نێوانیان پته‌و بكات، ئه‌وه هه‌قه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی گه‌رم بێت، نه‌ك پۆستی هێرشبه‌ر و لایكی ئاگری.
دابه‌زین له هه‌ڵوێسته ڕه‌قه‌كان و شكاندنی حه‌ساسیه‌ته سیاسیه بێتامه‌كان و سازش بۆ گه‌یشتن به ئاشتی و ئارامی بۆ هیچ كه‌س حه‌رام نیه. حه‌رام ئه‌وه‌یه ببه‌سترێیته‌وه به هه‌ڵوێستێكه‌وه كه زه‌ره‌ری خۆت و خه‌ڵكی تیابێت. لێره‌و بیرتان لای هه‌ڵوێسته مێژووییه‌كانی مام جه‌لال بێت كه هیچ كات بۆ دروستكردنی ئارامی، سنووری حه‌رامی نه‌ده‌ناسی.
ئێوه‌ش بسازێن و كێكیش بخۆن، جه‌ژنی هه‌موشتان پیرۆز.
PM:05:37:22/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 4800
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی